پرس میدیا
ئەو منداڵەی هەفتەی ڕابردوو لە نەخۆشخانەیەکی شاری هەولێر لە پێنج مانگی دا هاتە دنیاوە گیانی لەدەستدا.
ئیدارەی نەخۆشخانەی CMC کە منداڵەکەی تێدا لەدایکبوو رایگەیاند دوای مانەوەی ١٠ رۆژ منداڵەکە گیانی لەدەستداوە، لە کاتێکدا تەندروستی منداڵەکە جێگیر بوو.
هەینی ڕابردوو ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ نەخۆشخانەی CMC لە هەولێر رایگەیاند منداڵەکە بە تەندروستییەکی باشەوە لە دایکبووە کە حاڵەتێکی زۆر دەگمەنەو لە جیهاندا تەنها یەک حاڵەتی لەوشێوەیە هەیە.
د. محەمەد حەسەن، پسپۆڕی نەخۆشی منداڵان و منداڵەناکامەکان لە نەخۆشخانەی CMC لە شاری هەولێر، ڕایگەیاند، کێشی منداڵەکە لەکاتی لەدایکبوونی نیو کیلۆ بووە و دوای لەدایکبوونیشی هاوشێوهی ههر منداڵێكی ئاسایی له گهشهكردن بەردەوام بوو.
پێشتر پرس میدیا بڵاویکردەوە منداڵێک لە نەخۆشخانەیەکی شاری هەولێر لە حاڵەتێکی زۆر دەگمەندا لەدایکبووە.
No comments:
Post a Comment