پرس میدیا
کۆمەڵێک لە لایەنگرانی ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، گرووپێکییان بە ناوی "Stop the Steal" واتە (دزی بوەستێنن) پێکهێنابوو.
بەڵام کۆمپانیای فەیسبووک لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستەڕوو کە گروپەکە کۆمەڵێک زانیاری ناڕاستییان لە بارەی هەڵبژاردنەکانەوە بڵاوکردوەتەوە و بانگەوازیان بۆ خۆپیشاندان و توندوتیژی کردوە، بەمهۆیە گروپەکە راگیراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا تیشک خراوەتە سەر ئەوەی کە بەهۆی هەڵبژاردنەکانەوە، ئەمریکا بە دۆخێکی شڵەژاودا تێدەپەڕێت و بانگەشە کەردن بۆ توندوتیژی لەلایەن بەشێک لە ئەندامانی گروپەکەوە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکە دەباتە ژێر پرسیارەوە.
فەیسبووک جەختی لەوەش کردوەتەوە کە هەمان رێوشوێن بەرامبەر هەر گرووپ و رێکخراوێک دەگرنەبەر کە بانگەواز بۆ توندوتیژی بکات.
جێی وەبیرهێنانەوەیە گرووپی "Stop the Steal" نزیکەی ٣٥٠ هەزار ئەندامی هەبوو و بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە لە هەڵبژاردنەکاندا گەندەڵی ئەنجامدراوە و بۆ ئەم مەبەستەش داوای خۆپیشاندانی لە هاووڵاتییان دەکرد.
No comments:
Post a comment