باڵیۆزی تورکیا: دەرچوانی قوتابخانە تورکییەکانی هەرێم ناتوانن لە تورکیا درێژە بە خوێندن بدەن - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

باڵیۆزی تورکیا: دەرچوانی قوتابخانە تورکییەکانی هەرێم ناتوانن لە تورکیا درێژە بە خوێندن بدەن

باڵیۆزی تورکیا: دەرچوانی قوتابخانە تورکییەکانی هەرێم ناتوانن لە تورکیا درێژە بە خوێندن بدەن

پرس میدیا
باڵيۆزخانەى توركيا لە بەغدا رایگەیاند دەرچووانى ئەو قوتابخانە و زانکۆیانەی سەر بە رێکخراوی فەتحوڵلا گوللـەنن لە زانكۆكانى توركيادا قبوڵ ناكرێن و ناتوانن هاوكارى خوێندن بەدەستبهێنن.

ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی نزیک لە ئەردۆگان سەرۆکی ئەو وڵاتە هەواڵێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە "باڵيۆزخانەى توركيا لە بەغدا، ئاگادارى خەڵكى عێراقى كردەوە كە منداڵەكانيان نەنێرن بۆ قوتابخانەكانى سەربە رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی و پێى راگەياندن كە دەرچووانى ئەو قوتابخانانە لە زانكۆكانى توركيادا قبوڵ ناكرێن و ناتوانن هاوكارى خوێندن بەدەستبهێنن."

لە هەواڵەکدا ناوی زانکۆی نێودەوڵەتی تیشک هاتووە کە دەرچوانی ئەو زانکۆیە ناتوانن لە تورکیا درێژە بە خوێندن بدەن،  " ئەو زانكۆيەى كە لە هەولێر و سلێمانيە و پێشتر ناوى ئيشك Ishık بوو ئێستا بەناوى زانكۆى تيشكى نێودەوڵەتییە Tıshk International University لە ژێر دامەزراوەى رێكخراوەكەدا كاردەكات."
هەروەها هاتووە، "کارگێڕی وەقفی مەعاریفی تورکیا لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە کە باڵیۆزخانەی تورکیا لە بەغدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەو قوتابیانەی کە لە قوتابخانەکانی سەربە رێکخراوی تیرۆریستی فەتۆ خوێندن تەواو دەکەن ناتوانن لە زانکۆکانی تورکیادا درێژە بە خوێندن بدەن، و سوودمەند نابن لەو سکوڵەر شیپانەی لە تورکیا بەمەبەستی درێژەدان بە خوێندن بۆ قوتابیانی بیانی دەیڕەخسێنێت."

لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە "ئەو بەڵگە و بڕوانامانەى كە لەلايەن ئەو قوتابخانانەى كە پەيوەندييان بە رێكخراوى تيرۆريستى فەتۆ-وە هەيە و لە عێراقدان، لە توركيا كاريان پێناكرێت و جەخت لەوە كردەوە كە دەرچووانى قوتابخانەكانى فەتۆ بە هيچ شێوەيەك ناتوان داواى خوێندن لە زانكۆكانى توركيا بكەن و داواى لە خەڵكى عێراق كرد كە منداڵەكانيان لەو قوتابخانانە دەربكەن."

لە لايەكى ديكەوە، رێكخراوى فەتحوڵڵاچى لە عێراق، لە بەغدا و بەسڕە نۆ قوتابخانەى لە ژێر ناوى Ishık Schools، لە كەركووك شەش قوتابخانەى لە ژێر ناوى Çağ Schools، لە هەولێر و سۆران ١٠ قوتابخانەى لە ژێر ناوى رووناكى هەولێر، لە دهۆك پێنج قوتابخانەى لە ژێر ناوى رووناكى دهۆك، لە سلێمانى و هەڵەبجە ١٣ قوتابخانەى لە ژێر ناوى United Science Colleges هەيە.

ئەو زانكۆيەى كە لە هەولێر و سلێمانيە و پێشتر ناوى ئيشك Ishık بوو ئێستا بەناوى زانكۆى تيشكى نێودەوڵەتییە Tıshk International University لە ژێر دامەزراوەى رێكخراوەكەدا كاردەكات.

ئەوەى دەزانرێت رێكخراوى فەتحوڵڵاچى، بۆ فریودانی لايەنەكانى عێراق و راى گشتى، لە رێگەى كۆمپانيايەكەوە بە ناوى Stirling Schools ئەوەى نيشانداوە كە خاوەندارییەتى تەواوى قوتابخانەكان گۆڕاوە. بەمشێوەيە رێكخراوەكە لە رێگەى ئەو قوتابخانانەوە ساڵانە ٥٠ مليۆن دۆلار داهات لە خەڵکی كۆدەكاتەوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©