پرس میدیا
ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند لەگەڵ ٩٧ پەرلەمانتاری دیکە، پرۆژەیاسایەکیان بۆ بەتاوان ناساندنی سووکایەتیکردن بە پێغەمبەر (د.خ) پێشکەش بە سەرۆکایەتی پەرلەمان کردووە.
سەباح ساعدی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی سائیروون لە لە نووسراوێکدا کە ئاراستەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانیان کردووە، داوایان کردووە پرٍۆژە یاساکە رەوانەی لیژنەی ئەوقاف بۆ کاروباری ئایینیی و لیژنەی یاسایی بکرێت تاوەکو پەلە بکرێت لە پەسەندکردنی.
باسی لەوەشکردووە کە لە ناوەڕۆکی پڕۆژە یاساکەدا ئاماژە بەوەدراوە ھەر کەسێک سووکایەتی بە پێغەمبەری ئیسلام بکات، ئەوا لە نێوان سێ بۆ ١٥ ساڵ زیندانی دەکرێت و جگە لەوەیش ھەر نێردەیەکی دیپلۆماتی ئەگەر سووکایەتی بە پێغەمبەر بکات ئەوا لە عێراق دەردەکرێت و نوێنەرایەتییەکەیشی دادەخرێت.
ناوبراو روونشیکردووەتەوە، بەم پڕۆژە یاسایە، ئەو بۆشاییە پڕدەکرێتەوە کە سەبارەت بە تاوان ناساندنی سوکایەتیکردن بە پێغەمبەر لە یاسای سزادانی عێراقدا بوونی ھەیە.
No comments:
Post a comment