وەزیری دارایی عێراق: پەرلەمان یاسای قەرز پەسەند نەکات تا ١٠ رۆژی تر مووچە دابەش ناکرێت - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

وەزیری دارایی عێراق: پەرلەمان یاسای قەرز پەسەند نەکات تا ١٠ رۆژی تر مووچە دابەش ناکرێت

وەزیری دارایی عێراق: پەرلەمان یاسای قەرز پەسەند نەکات تا ١٠ رۆژی تر مووچە دابەش ناکرێت

پرس میدیا
ئاژانسی فەرمیی عێراق بڵاویکردەوە، وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاریداوە مووچەی خانەنشینان بۆ مانگی تشرینی دووەم خەرجبکرێت وتی ئەگەر پەرلەمان یاسای قەرز پەسەند نەکات تا ١٠ رۆژی مووچە دابەش ناکرێت.

ئێوارەی رۆژی چوارشەممە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠،  د. عەلی عەللاوی، وەزیری دارایی عێراق بە کەناڵی عێراقییە رایگەیاند، ئەم مانگە مووچەی خانەنشینی لە وادەی خۆیدا دابەشدەکرێت.

لەبارەی دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند "هۆکارەکەی روونە، مانگانە کورتهێنانێکی زۆر گەورە لە بودجەدا هەیە، کە 4 بۆ 5 تریلیۆن دینارە، رێگای زۆر کورتخایەن بۆ چارەسەرکردنی مووچە، بریتییە لەوەی دابەشکردنی مووچە دوابخەین، تاوەکو داهاتی سەرەکیی نەوت و داهاتی دیکە و پێویستمان لا کۆدەبێتەوە بۆئەوەی مووچە دابەشبکەین".

هەروەها راشیگەیاند "ئەگەر دووشەممە لە پەرلەمان رەزامەندی درا لەسەر قەرز وەرگرتن، ئەوا رێکار دەگیرێتەبەر بۆ دەرکردنی قەواڵە، رۆژێک بۆ دوو رۆژی پێویستە، چوارشەممە یاخود پێنجشەممە بڕیاری دابەشکردنی مووچە دەدەین و هەندێک رێکاری تەکنیکیی دەوێت لە گواستنەوەی پارە لەنێوان بانکەکان بۆ هەژماری فەرمانبەران. ئەگەر پەرلەمانیش یاساکەی پەسند نەکرد، ئەوا هەناردەکردنی نەوت بەردەوامە، پێموایە لە ماوەی هەفتەیەک بۆ 10 رۆژی دیکە بە داهاتی نەوت دەتوانین مووچە دابەشبکەین".

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©