پرس میدیا
رێکخراوی ئۆپێک رایگەیاند، مانگی ڕابردوو، عێراق ١٤٨ هەزار بەرمیل ڕۆژانەی زیاتر لەو بڕە هەناردەکردووە کە لەسەری رێککەوتوون.
ئەمڕۆ شەممە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠، رێکخراوی ئۆپێک راپۆرتێکی لەبارەی هەناردەکردنی نەوت لەلایەن وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوەکە بڵاوکردەوە.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوت بە نزیکەی ٥٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بەرزبووەتەوە، چونکە عێراق و لیبیا بە رێژەی جیاواز بەرهەمی رۆژانەیان بەرزکردووەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکەی ئۆپێک کۆی بەرهەمهێنانی نەوت لە مانگی تشرینی یەکەم بە بەراورد بە مانگی ئەیلول، رۆژانە بۆ ٢٤ ملیۆن و ٣٨٦ هەزار بەرمیل بەرزبووەتەوە.
لە ڕاپۆرتەکە عێراق بە پلەی دووەم دێت لە زیادکردنی بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوت، بە جۆرێک لە مانگی تشرینی یەکەم رۆژانە بڕی ١٤٨ هەزار بەرمیل نەوتی زیادەی بەرهەمهێناوە بە بەراورد بە مانگی ئەیلول.
No comments:
Post a comment