پێنج سەربازی ئەمریکا لە میسر کوژران - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

پێنج سەربازی ئەمریکا لە میسر کوژران

پێنج سەربازی ئەمریکا لە میسر کوژران



پرس میدیا
سوپای ئەمریکا کوژرانی پێنج سەربازی خۆی لە کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرێک لە میسر راگەیاند کە هەفتەی ڕابردوو کۆپتەرەکەیان کەوتەخوارەوە.

کۆتایی هەفتەی ڕابردوو لە میسر لە ئەنجامی تێکشکانی هێلیکۆپتەرێکی هێزە هاوپەیمانە ئاشتیپارێزەکان لە بیابانی سینا، حەوت ئەندامی ئەو هێزە کوژران کە پێنجیان ئەمریکی، یەکێکیان فەرەنسی و ئەوی دیکەشیان چیکی بوو.

میدیا ئەمریکییەکان رۆژی پێنجشەممە ١٢ی تشرینی دووەم کەوتنە خوارەوەی کۆپتەرێکی ئەمریکی جۆری بلاک هاوک-یان لە ئەسیان ڕاگەیاند کەبەهۆیەوە پێنج سەربازی وڵاتەکەیان کوژراون، ئەمڕۆش وەزارەتی بەگری ئەمریکا پنتاگۆن کوژرانی ئەو سەربازانەی پشتڕاستکردەوە.

بنکەی سەرەکی هاوپەیمانیی هێزە فرەنەتەوەییەکان و چاودێرەکان، کە بە هێزی ئاشتیپارێز ناسراوە، لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیایە و لە ساڵی 1979وە لە چوارچێوەی رێککەوتنێکی ئیسرائیلی - میسری بۆ چاودێریکردن و سەرپەرشتیکردنی رێککەوتنی ئاشتیی نێوانیان دامەزراوە؛ کە لە هەمان ساڵدا واژۆکرا. هاوپەیمانییەکەش سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان نییە. 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©