پرس میدیا
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی رایگەیاند ''ئێمە ئەم هەڵبژاردنەمان دەبردەوە، بردوشمانەتەوە. ئامانجی ئێستامان دەستەبەرکردنی ئاسایشی هەڵبژاردنە''.
دۆناڵد ترەمپ دوای راگەیاندنی ئەنجامی نافەرمی لە زۆربەی ویلایەتەکاندا لە کۆشکی سپی بۆ رۆژنامەنووسان دوا.
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ سوپاسی گەلی ئەمریکای کرد بۆ ئەو پشتیوانیەی لێیان کردووە و گوتی: ''نیگەرانم لەوەی گرووپێک لە خەڵکی هەوڵیانداوە رێگری بکەن لە دەنگدانی ئەو کەسانەی پشتیوانی ئێمە دەکەن''.
دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد کە ئامادەکاریان کردووە بۆ سەرکەوتنی هەڵبژاردن و رایگەیاند ''لەئێستادا براوەین. ئامادەکاری بۆ ئاهەنگێکی گەورە دەکەین''.
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ویلایەتە هەستیارەکانی وەک فلۆریدا، ئۆهایۆ و تێکساس-یان بردووەتەوە و هێشتا ئەنجامەکانی جۆرجیا، کارۆلینای باکوور، پێنسیلڤانیا و ئاریزۆنا رانەگەیەندراون و چاوەڕوانی سەرکەوتنن لەو ویلایەتانەدا.
ترەمپ هەروەها باسی لەوە کرد کە لە پڕێکدا راگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژرادن راوەستا و گوتی: ''دیموکراتەکان دەزانن کە ناتوانن ئەم هەڵبژاردنە ببەنەوە. ئەو کاتە وتیان دەی بابچینە دادگا''.
سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوەیش کرد کە راگرتنی بڵاوکردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکە فێڵە و گوتی: ''ئەو شەرمەزاریەکە بۆ وڵاتەکەمان. ئێمە ئەم هەڵبژاردنەمان دەبردەوە، بردوشمانەتەوە. ئامانجی ئێستامان دەستەبەرکردنی ئاسایشی هەڵبژاردنە. ئەوە کاتێکی گرنگە''.
دۆناڵد ترەمپ جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە پێویستە یاسا شوێنی خۆی بگرێت و گوتی: ''ئێمە پەنا دەبەینە بەر دادگای باڵای ئەمریکا. دەمانەوێت کارەکانی دەنگدان کۆتایی پێ بێت. نامانەوێت ئەو دەنگانە ببینین کە لە کاتژمێر چواری تشرینی دووەم دراوە بخرێتە لیستەکەوە''.
No comments:
Post a comment