پرس میدیا
بهڕێوهبهری جهی سی سی قهزای چهمچهماڵ رایگهیاند كه ئەمڕۆ تەقە لەبینای دادگای بەرایی چەمچەماڵ کرا و بەهۆیەوە بەشێک لە بیناکە سوتا.
هۆشیار سالار بەڕێوەبەری جەی سی سی چەمچەماڵ بڵاویكردهوه كه ڕوداوەکە کاتژمێر ١:٤٥ خولەکی بەرەبەیانی ئەمرۆ ههینی ڕویداوە و بە دوو جۆر چەک تەقە لە بینای دادگای چەمچەماڵ کراوە و بەهۆیەوە ئاگر دروست بووە".
وتیشی" تەقەکان زۆربوون بەنزیکەیی ٤٠ فیشەک بەر بیناکە کەوتووەو لە بەشی پشتەوەی بیناکە تەقەکراوە و هیچ وەڵامدانەوەیەک نەبووە و تەقەکان لە ئۆتۆمبیلێکەوە کراوە".
بەڕێوەبەری جەی سی سی چەمچەماڵ وتیشی لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە و تا ئێستا هیچ کەسێک لەسەر ڕووداوەکە دەستگیر نەکراوە.
No comments:
Post a Comment