وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، تا ئێستا ٤٠٠ ھەزار پێوەری زیرەکی کارەبا بۆ ھاوبەشانی کارەبا بەستراوە و لە ئایندەیەکی نزیکشیدا پێوەرە بەستراوەکان کارا دەکرێت.
وەزارەتی کارەبا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، لە ھەرێمی کوردستان یەک ملیۆن و ٢٠٠ ھەزار ھاوبەشی کارەبا ھەیە و بڕیارە لە ماوەیەکی دیاریکراودا پێوەرەکە بۆ ھەموویان ببەسترێت کە بە سستەمێکی ڕێکخراو و ورد کار دەکات.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە بەهۆی ئەو پێوەرانەوە کاری دابەشکردنی کارەبا و بەفێڕۆچوونی ڕێک دەخرێتەوە و بڕە کارەبایەکی باشتر و زۆرتر بە ھاووڵاتییان دەدرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە ئێستا بەهۆی زیادبوونی خواستی کارەبا لەلایەن هاوڵاتیانەوە رێژەی پێدانی کارەبای نیشتیمانی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە و کەمی کردووە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق