پرس میدیا
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینی بەخۆیەوە بینی بەڵام لەسەر ٤٣ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەکرا.
بەپێی بازاڕی جیهانی بۆرسەی نەوت، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٤٣ دۆلار و ٧٥ سەنتە و نەوتی سوکی تەکساسیش بە ٤١ دۆلار و ٢١ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
ئەمە لە کاتێکدایە رۆژی ڕابردوو نرخی نەوت لە ٤٥ دۆلار نزیک بوویەوە ئەوەش بەهۆی بڵاوبوونەوەی زانیاری نوێ دەربارەی کاریگەرییەکانی ڤاکسینی کۆرۆنا.
No comments:
Post a comment