پرس میدیا
ئەو كۆشكانەی لەسەر شەقامەكان دانراون پرۆژەیەكی وەبەرھێێنانە بەشێوەیەكی مساطحە، كە بەرێوەبەرایەتی گشتی وەبەرھێنان بۆ كۆمپانیایەكی ئەنجامداوە.
سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری ھاوڵاتیان دەكات كە دانانی كۆشك لە شوێنی گشتی و موڵكی تایبەتدا رێگە پێدراو نییە و ھەر ھاوڵاتییەك لە موڵكی تایبەتی خۆیدا بەنیازبێت كۆشك دابنێت پێویستە سەردانی بەشى هونەرى شارەوانی سلێمانی بكات بەمەبەستی گرتنەبەری رێكاری ھونەری و یاسایی لەسەر داواکەى.
ئەم بڕیارە پاڵپشت بەیاسای چاكسازی و فەرمانی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار بەژمارە ٩١ لە ١٢\٨\٢٠٢٠ بەشی دووەم لە بڕگەی پێنجەم دەرچووە.
No comments:
Post a comment