پرس میدیا
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێرتوانرا ئەوگەنجە دەستگیر بکرێت کەھاوڕێکەی خۆی کوشت.
پۆلیسی نەهێشتنی تاوان/ نوسینگەی لێكۆڵینەوە لە تاوانەكانی كوشتن، دوای ئاگاداركردنەوەیان لە بوونی حاڵەتێكی كوشتن لە گەڕەكی نەورۆز، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و تومەتبارێكیان بە ناوی (ر.م.ع) بە تۆمەتی كوشتنی هاوڵاتییەك بە ناوی (محەمەد ئیسماعیل فەرحان) دەستگیركرد.
باس لەوەشکراوە، تۆمەتباری ئاماژەپێكراو، دانی ناوە بە تاوانەكەیدا كە لەگەڵ كەسی كوژراودا، كە هاوڕێی یەكتری بوون، لەسەر یاری و كارتی پۆبجی بووەتە كێشە و دەماقەڵەیان و دەرەنجام بە چەقۆ لە هاوڕێكەی داوە و كوشتوویەتی، بۆیە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (405) لە یاسای سزادان، راگیرا و رادەستی دادگا كرا.
No comments:
Post a comment