پرس میدیا
میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە دەزگای هەوڵگری تورکیا (میت) لە ئۆپراسیۆنێکی هەواڵگرییدا کەسێکی بەناوی عیرفان ئاکجان لە شنگال کوشتووە کە بەرپرسی گومرگ بووە لەو ناوچەیە.
بەپێی میدیاکانی تورکیا، عیرفان ئاکجان ناوی لە لیستی داواکراوانی میت دا بووە و ماوەیەکی زۆر خراوەتە ژێر چاودێرییەوە و دواتر کوژراوە.
بەپێی زانیارییەکان عیرفان لەنێوان سووریا و شنگال کاری هێنان و بردنی خەڵکی کردووە و و چەک و پێداویستی سەربازیی گواستووەتەوە لەگەڵ ئەوەشدا بەرپرسی گومرگی ئەو ناوچەیە بووە.
ئۆپراسیۆنەکە هەشت ئەم مانگە ئەنجام دراوە بەڵام ئاماژە بە چۆنیەتی ئەنجامدانی نەکراوە کە لەڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە بۆردوومانکراوە یان ئۆپراسیۆنی زەمینی بووە.
عیرفان ئاکجان لە ساڵی ٢٠١٠وە چووەتە نێو ریزەکانی پەکەکە و لە ساڵی ٢٠١٥دا، بەشداری کارەکانی خەندەق لێدان و پەلاماردانی هێزە ئەمنییەکانی تورکیای لە شارۆچکەی سلۆپی کردووە.
دواتر لە ساڵی ٢٠١٩دا، بووەتە بەرپرسی گومرکی پەکەکە لە شگال و چەند ناوێکی خوازراوی هەبووە کە بریتیبوون لە رۆژگار ئازاد، ئازان مونزور و ئازاد هەشەت.
No comments:
Post a comment