ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ تشرینی دووەمی ٢٠٢٠، فەرمانگەى راگەیاندنى پەرلەمانى عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند؛ سەرۆکایەتی پەرلەمان دانیشتنەکانى بۆ ١٥ی مانگی داهاتوو دواخرا.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە دانیشتنى داهاتوى پەرلەمان خوێندنەوە و گفتوگۆکردن و دەنگدان دەبێت لەبارەى کۆمەڵێک پڕۆژە یاسا کە بڕیاربو ئەمڕۆ ئەنجام بدرێت.
هاوکات هەر ئەمڕۆ بەشیر حەداد جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە نوسراوێکی فەرمی داوای لە لیژنەی هەموارکردنەوەی دەستوور کردووە دەستلەکارەکانیان هەڵبگرن.
لە نووسراوەکەی بەشیر حەداد هاتووە بەهۆی کۆتاییهاتنی ماوەی یاسایی لیژنەکە، پێویستە ئەندامانی لیژنەکە ڕاپۆرتی خۆیان ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بکەن.
No comments:
Post a Comment