بەشیر حەداد و مستەفا کازمی لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم کۆبوونەتەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

بەشیر حەداد و مستەفا کازمی لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم کۆبوونەتەوە

بەشیر حەداد و مستەفا کازمی لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم کۆبوونەتەوە

پرس میدیا
نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند بەشیر حەداد  لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووەتەوە پرسی ڕەوانە کردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی لەگەڵ تاوتوێ کردووە.

بە گوێرەی راگەیەنراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق باسی لە شایستەداراییەکانی مووچەخۆران و جووتیارانی ھەرێمی کوردستانی کرد و داوای لە سەرۆکوەزیران کرد کە بەپێی ئەو رێککەوتنەی کە لە نێوان ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ کراوە بە زووترین کات مووچە و شایستە داراییەکانی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان بنێرێت. 

بەشیر حەداد رایگەیاند کە سەرۆکوەزیرانی عێراق دانی بەوەدانا کە ئەو پارەیەی دەدرێتە ھەرێمی کوردستان زۆر لە پشکی خۆی کەمترە و پێویستە پارەی زیاتری پێ بدرێت، بەڵام بەداخەوە ھەندیک کەس لە نێو پەرلەمان و لە دەرەوەی پەرلەمانی عێراق دەیانەوێت تەگەرە بخەنە بەردەم کاروباری حکوومەت.

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوەدا کە بە سەرۆکوەزیرانی عێراقی راگەیاندووە پیویستە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پشتگیری لە رێککەوتنی نێوان ھەولێر و بەغدا بکات، نەک تەگەرە بخاتە بەر کارەکانی و تێپەراندنی یاسای قەرزیش لە ئەنجوومەنی نوێنەران یەکێک لەو تەگەرانەیە کە خراوەتە بەردەم ئەو کارانەی کە حکوومەت پلانی بۆ داناوە لەگەڵ ھەرێمی کوردستان جێبەجێیان بکات.

بەشیر حەداد ئاماژەی بەوەشکرد کە سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاندووە، لە ھەولی جددی دان بۆ ئەوەی کێشەیەی ناردنی شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان کۆتایی پێ بێت و ئەو رێککەوتنەش کە لەگەڵ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کراوە جێبەجێ بکرێت و مووچەی ئەو چەند مانگانەی پێویستە بۆ ھەرێمی کوردستان بنێردرێت و نە نێردراوە بۆیان بنێرن و بەڵێنیشی دا رێگە نادەن مووچە خۆرانی ھەرێمی کوردستان بێ مووچە بمێننەوە.

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەبارەت بە شایستە داراییەکانی جووتیاران ئاماژەی بەوەدا کە مستەفا کازمی بۆ ئەوە مەبەستە لەگەڵ وەزیری دارایی و بازرگانی قسەی کرد و پێی راگەیاندن کە دەبێت لەو چەند رۆژەدا کێشەی شایستە داراییەکانی جووتیاران چارەسەر بکرێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©