پرس میدیا
کوتلە شیعەکان ئێجگار توندبوون، دەیانوت: (دوو ساڵە بێ ناردنی یەک بەرمیل نەوت پارە دەنێرین و نیەت باشی پیشان دەدەین ئیدی بێ نەوت پارە نیە، وتیان هەڵبژاردن لە پێشە و خەڵکەکەمان قبوڵی ناکا).
ئەحمەد حاجی ڕەشید و هۆشیار عەبدوڵا ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایانگەیاند،" تۆماری دانیشتنەکانی لیژنەی دارایی هەن، ئەوەی پێیانکرا لە بەرگری و شەڕ لەسەر ۳۲٠ ملیارەکە کردیان، کوتلە شیعەکان ئێجگار توندبوون، دەیانوت: (دوو ساڵە بێ ناردنی یەک بەرمیل نەوت پارە دەنێرین و نیەت باشی پیشان دەدەین ئیدی بێ نەوت پارە نیە، وتیان هەڵبژاردن لە پێشە و خەڵکەکەمان قبوڵی ناکا)".
جەختیشیانکردەوە، لە یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی عیراق پشکی هەرێم نەبڕدراوە، بەڵکو هەرێم پەیوەست کراوە بە ناردنی نەوت و داهاتەوە، بە گوێرەی یاساکە هەرێم دەتوانێ لەگەل سۆمۆ بگاتە ڕێکەوتن کە چەند نەوت بنێرێت.
وتیشیان: دوێنێ خالید شوانی بە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم هاتە لیژنەی دارایی، وتەکانی هەموی تۆمارکراوە، دەقی نامەیەکی حکومەتی هەرێمی خوێندەوە، کە لە ۱۸ ی ۱٠ ی ۲٠۲٠ ناردویانە بۆ حکومەتی عیراق و دەڵێن ئیلتیزام دەکەین بە ناوەڕۆکی ڕێکەوتنەکەمانەوە، نەوتەکە بنێرن لە ۳۲٠ ملیار زیاتر دەگاتە هەرێم.
دەشڵێن: ئەگەر هەرێم بەپەلە وەفدێک بنێرێتە بەغدا و لەگەڵ سەرۆک وەزیران و وەزیری دارایی بکەونە گفتوگۆ و پابەندبن بە ناوەرۆکی یاسای قەرزەوە، دەتوانن لەبری ۳۲٠ ملیارەکە زیاتر دەستبخەن، مەلەفی ئاڵۆزی نەوتی هەرێم لەگەڵ بەغدا هەردەبێ چارەیەکی بۆ بدۆزرێتەوە، ئێستا کاتی ئەوەیە ئەو هەنگاوە بنرێ.
No comments:
Post a Comment