پرس میدیا
كەشناسێكی عێراقی پێشبینی دەكات رۆژی هەینی نزمە پاڵەپەستۆیەك روو لە عێراق و هەرێمی كوردستان بكات و بەهۆیەوە شەپۆلێكی بارانبارینی بەخوڕ ناوچەكە بگرێتەوە.
واسق سەلامی، پێشبینیكاری كەشوهەوا بڵاویكردەوە، رۆژی هەینی نزمە پاڵەپەستۆیەك لە دەریای ناوەڕاستەوە روو لە عێراق دەكات و بەو هۆیەشەوە لەهەفتەی داهاتوو بارانبارینێكی بەخوڕ لە عێراق و هەرێمی كوردستان دەبارێت و چەند رۆژێك دەخایەنێت.
ناوبراو هۆشداریدا لە ئەگەری دروستبوونی لافاو لەچەند ناوچەیەكی عێراق بەهۆی زۆریی رێژەی بارانبارین، كە پێشنبی دەكرێت لە رۆژی هەینییەوە تا رۆژی سێشەممە بەردەوام بێت.
No comments:
Post a Comment