پرس میدیا
کەمپینەکەی ترامپ رایگەیاند، "تا ئەم کاتەش جیاکردنەوەی دەنگەکان بەردەوامن و بادین براوە نییە، هەربۆیە ئەو هەواکانەی باس لە بردنەوەی بایدن دەکەن ناراستن".
کامپینەکەی دۆناڵد ترەمپ کاندیدی کۆمارییەکان ئەمڕۆ هەینی ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە راگەیەنراوێکدا باس لەوە دەکات، "ئەو هەوالانەی باس لەوە دەکەن جۆ بایدن کاندیدی دیموکراتەکان براوەیە، دوورە لە راستییەوە و جیاکردنەوەی دەنگەکان تا ئەم کاتەش بەردەوامن، ئەوان تەنها باس لە چوار ویلایەت دەکەن، لەو چوار ویلایەتەش جیاکردنەوەی دەنگەکان بەردەوامن و کۆتایی نەهاتووە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئێمە هیچ بڕیارێک نادەین، بەڵکو چاوەڕوانی کۆتاییهاتنی جیاکردنەوەی سەرجەم دەنگەکان دەکەین و بێگۆمان ترەمپ تا ئەم کاتەش لە چەند ویلایەتێکی زۆر لە پێشەوەیە".
No comments:
Post a comment