پرس میدیا
ژمارەیەك لە دانیشتوانی قەزای شنگال دژی دەستگیرکردنی سێ ئەندامی یەبەشە خۆپیشاندانیان ساز کرد و بازگەیەکی سووپای عێراقیان کۆنتڕۆڵکرد پاشانیش سوتاندیان.
بەپێی زانیارییەکان ڕووداوەکە دوای ئەوە دەستیپێکردووە کە هێزەکانی سوپای عێراق تەرمی چەکدارێکی یەکینەکانی پاراستنی شەنگالیان لە نەخۆشخانە وەرگرتووە و ڕێگەیان نەداوە بدرێتەوە بە کەسوکارەکەی سێ ئەندامی ئەو هێزانەش کە لەگەڵ تەرمەکە بوون دەستگیرکردووە.
لەبەرانبەردا ژمارەیەک لە لایەنگرانی یەبەشە خۆپیشاندانیان سازکردووە و بازگەی تەلەعفەر - شەنگالیان لە دەست سوپای عێراق وەرگرتووە.
مەحما خەلیل قایمقامی پارتی لە شەنگال بە میدیاکانی حیزبەکەی وتووە، دۆخی قەزاکە ئاسایی بووەتەوە و لە گفتوگۆدان لەگەڵ هێزەکانی سوپای عێراق تا ئەو سێ کەسە ئازاد بکات.
هاوکات بەپێی میدیاکانی نزیک لە پەکەکە ئەو چەکدارەی یەبەشە بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکەکانی تورکیاوە بەسەختی برینداربووە و دواتر لە نەخۆشخانەی شەنگال گیانی لەدەستداوە.
ئەم ڕووداوە لە کاتێکدایە، حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان رێککەوتنێکیان بۆ کردنە دەرەوەی هێزەکانی یەبەشە لە شنگال واژوو کردووە بەڵام تا ئێستا رێککەوتنەکە نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
No comments:
Post a comment