وەزارەتی کارەبا لەسەر کەمبوونەوەی کاتەکانی کارەبای نیشتیمانی ڕوونکردنەوە دەدات - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

وەزارەتی کارەبا لەسەر کەمبوونەوەی کاتەکانی کارەبای نیشتیمانی ڕوونکردنەوە دەدات

وەزارەتی کارەبا لەسەر کەمبوونەوەی کاتەکانی کارەبای نیشتیمانی ڕوونکردنەوە دەدات


پرس میدیا
وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم، لە روونكردنەوەیەكدا هۆكاری كەمبوونەوەی پێدانی كارەبای نیشتمانی بە هاووڵاتیان ئاشكرا دەكات و رایدەگەیەنێت، هاتنی وەرزی سەرما و زیادبوونی خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبا، هۆكاری سەرەكی كەمبوونەوەیە ماوەی پێدانی كارەبایە.

لە روونكردنەوەكەی وەزارەتی كارەبادا هاتووە، "لەگەڵ ئەوەی وەزارەتی كارەبا توانی ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبای رۆژانە بۆ 3200 تا 3300 مێگاوات بەرزبكاتەوە، بەڵام بەهۆی نزمی پلەكانی گەرماو زیادبوونی خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبا بۆ 4200 مێگاوات، كە لەماوەی یەك هەفتەدا بەكارهێنانی كارەبا 1100 مێگاوات زیادیكردووە، بەمەش ماوەكانی پێدانی كارەبا رۆژانە 15 بۆ 16 كاتژمێر دەبێت".

وەزارەتی كارەبا ئاماژەی بەوەشداوە كە لەهەوڵی بەردەوامدان بۆ زیادكردنی بەرهەمهێنانی كارەبا و تەواوبوونی پرۆژەكانی گواستنەوەو دابەشكردنی كارەبا، كە دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی بەفیڕۆدانی كارەبا و باشتر كۆنترۆڵكردنی، راشیگەیاندووە، لیژنەكانی نەهێشتنی سەرپێچییەكان لەم وەرزەدا بەشێوەیەكی فراوانترو زیاتر دەست بە جێبەجێكردنی ئەركەكانیان دەكەن.

وەزارەتەكە داواشی لەهاوبەشانی كارەبا كردووە، لەم وەرزەدا زیاد لەپێویستی خۆیان كارەبا بەكار نەهێنن.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©