وەزارەتى ناوخۆى عێراق رایگەیاندووە، دوو کەسیان دەستگیرکردووە، کە دەستدرێژیان کردووەتە سەر کچێکی تەمەن نۆ ساڵ هەڕەشەیان لە دایکی کردووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ، وەزارەتى ناوخۆى عێراق لە هەژماری فەرمی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردەوە "دوو کەس دەستدرێژیان کردووەتە سەر کچێکی تەمەن نۆ ساڵ و تاوانەکەیان تۆماریانکردووە و دایکی منداڵەکەش بۆ ئەوەی گرتە ڤیدیۆییەکە بڵاونەبێتەوە لەگەڵیاندا رێککەوتووە."
ئەوەش خراوەتەڕوو، "نوسينگەى روبەڕوبوونەوەى تاوانى ناوچەى ئەبوغرێب دواى بەدواداچوون لە بۆسەيەكدا هەردوو كەسەكەيان دەستگيركردووە."
باس لەوەشکراوە، "لەکاتی لێکۆڵینەوەکاندا هەردوو تۆمەتبارەکە، دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە و ڕادەستی دادگا کراون."
No comments:
Post a Comment