پرس میدیا
بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠ تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان دا بە ٤٨ دۆلار ١٨ سەنت بوو، نەوتی سووکی تەکساسیش بە ٤٥ دۆلار ٥٣ سەنت فرۆشرا.
ئەمە لە کاتێکدایە بڕیار وایە ئەمڕۆ کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی رێکخراوی ئۆپێک کۆبنەوە و تاوتوێی درێژکردنەوەی رێککەوتنی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بکەن.
بەپێی زانیارییەکان پێشبینی دەکرێت لەگەڵ رێککەوتنی وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت، نرخی هەر بەرمیلێک نەوت لەسەر ٥٠ دۆلارەوە بفرۆشرێت.
جگەلەوەش بازاڕی نەوت بەهۆی دەرەنجامە ئەرێنییەکانی ڤاکسینی دژی کۆرۆنا کە لە چەند وڵاتێک بەدەستهاتوون نرخی نەوتیان بەرز کردووەتەوە.
No comments:
Post a comment