لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بەرێوەچوو و هەریەک لە پارتی کۆمارییەکان و دیموکراتەکان کاندیدییان هەبوو، بەڵام ماوەی دوو کاتژمێرە راگەیاندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکە راگیراوە.
تا ئێستا جۆو بایدن کاندیدی پارتی دیموکراتەکان ٦٩ ملیۆن و ٥٦٩ هەزار و ٩١٦ دەنگی بەدەستهێناوە و دۆناڵد ترەمپ کاندیدی پارتی کۆمارییەکان ٦٧ ملیۆن و ٧٤ هەزار و ١٨٣ دەنگی بەدەستهێناوە، بەڵام ئەوە ماوەی دوو کاتژمێرە تەنها یەک دەنگیش بۆ رێژەکە زیادی نەکردووە و جیاکردنەوەی دەنگەکانیش بەردەوامە.
جۆو بایدن لای خۆیەوە رایگەیاند، "بریای کۆتایی لەدەست ئێمەدا نییە، بەڵکو لەدەستی هاوڵاتیاندایە و تا کۆتایی چاوەڕان دەبین و ئارام ناگرین، هەروەها دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، پێویست ناکات ئەو دەنگانەی ماون جیا بکرێنەوە، ئێمە براوەبووین".
No comments:
Post a Comment