پرس میدیا
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ''بڕیارمانداوە رۆژی چوارشەممه‌ی داھاتوو، کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەسەر دۆخی دارایی و مووچەی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان سازبکرێت و تیایدا پەرلەمانتاران بە ئازادانە پرسیارەکانیان بخەنەڕوو''.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان لەسەر چەند تەوەرێک دەستی پێ‌کرد و له دانیشتنه‌كه‌دا به‌هۆی بابه‌تی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان، گرژی له هۆڵی په‌رله‌مانی كوردستان دروست بوو كه تیایدا ژمارەیەک له په‌رله‌مانتاران داوای ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان كرد له‌باره‌ی دۆخی هاووڵاتییان.
بەھۆی داواکاری پەرلەمانتاران سەبارەت بە دۆخی دارایی و مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، رێواز فایەق رایگەیاند کە بڕیارمانداوە رۆژی چوارشەممه‌ی داھاتوو، کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەسەر دۆخی دارایی و مووچەی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان سازبکرێت و تیایدا پەرلەمانتاران بە ئازادانە پرسیارەکانیان بخەنەڕوو.
No comments:
Post a comment