پەرلەمانی کوردستان:بە نیگەرانیەکی قوڵەوە لە دوایین ھەنگاوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڕوانین - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

پەرلەمانی کوردستان:بە نیگەرانیەکی قوڵەوە لە دوایین ھەنگاوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڕوانین

پەرلەمانی کوردستان:بە نیگەرانیەکی قوڵەوە لە دوایین ھەنگاوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڕوانین


پرس میدیا
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە تێپەراندنی یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. 

دەقی ڕاگەیەندراوەکە
بە نیگەرانیەکی قوڵەوە لە دوایین ھەنگاوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڕوانین،کە بە بێ رەچاوکردنی بەهاکانی پێکەوە ژیان و ھاوبەشی و بنەماکانی سیستمی فیدراڵی کە لە دەستوری عێراقدا چەسپێنراون، لەسەر بنەمای زۆرینە و بێ رەچاوکردنی مافی خەڵکی کوردستان، بەرەبەیانی ١٢ ی ١١ ی ٢٠٢٠ یاسای پڕکردنەوەی کورتھێنانی دارایی پەسەندکرد. 

. ئەم ھەنگاوە، پێشێل کردنی گیانی پێکەوە ژیان و ھاوبەشییە و پێچەوانەی هێڵەگشتییەکانی رێککەوتنەکانی پێشووترە،هاوکات وەستانەوەیە دژ بە ھەر جۆرە لێکنزیکبوونەوەیەک بۆ چارەسەری کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لەسەر بنەماکانی دەستور. 

بۆیە وێڕای سوپاس و دەستخۆشی زۆری خۆمان بۆ تەواوی فراکسێۆنە کوردستانیەکان و سەرجەم نوێنەرانی ھەرێمی کوردستان کە یەک ھەڵوێست و ھاوڕا بوون بۆ رەتکردنەوەی بەشدار بوون لە دانیشتنی دەنگدان، رایدەگەیەنین کە بە ھەماھەنگی لەگەل سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی ھەرێمی کوردستان و نوێنەرانی ھەرێمی کوردستان لە دامەزراوە فیدراڵییەکانی عێراق و دوای پرس و راوێژی فراکسێۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان ، دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت و ھەموو رەھەندەکانی ئەم پێشھاتە لێک دەدرێنەوە و ھەلوێست و بریاری یەکگرتووانە دەگیرێتە بەر چونکە ئەم بابەتە پەیوەندی بە ژیان و گوزەرانی خەڵکی کوردستانەوە هەیە و ئەرک و بەرپرسیارێتی هاوبەش دەخاتە ئەستۆمان.. 

سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان 

١٢ ی ١١ ی ٢٠٢٠

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©