ئۆپەراسیۆن بۆسەر تیرۆریستانی داعش لە رۆژئاوای عێراق - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ئۆپەراسیۆن بۆسەر تیرۆریستانی داعش لە رۆژئاوای عێراق

ئۆپەراسیۆن بۆسەر تیرۆریستانی داعش لە رۆژئاوای عێراق


پرس میدیا
سوپای عێراق و حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەشیان بە ئامانجی دەستەبەركردنی ئاسایش و راوەدوونانی داعش لە سنووری پارێزگای ئەنبار رۆژئاوای عێراق دەست پێكرد.

ئەمڕۆ دووشەممە ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ دەستەی راگەیاندنی حەشدی شەعبی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر بڵاویكردەوە كە هێزەكانی لیوای دوو و حەوت سەربە حەشدی شەعبی لەگەڵ سوپای عێراق، ئۆپەراسیۆنێكیان لە رۆژهەڵاتی ئەنبار دەست پێكردووە.

راشیگەیاندووە كە ئەو ئۆپەراسیۆنە، بە ئامانجی دەستەبەركردنی ئاسایش و راوەدوونانی داعش لە ناوچەكانی رۆژهەڵاتی ئەنبار دەستی پێكردووە.

سەرەڕای ئەوەی ھێزەكانی عێراق داعش-یان لە ناوچەكان شكستپێهێناوە و شارەكانیان ئازادكردووە، بەڵام شانە نووستووەكانی رێكخراوەكە تا ئێستا بەردەوامن لەسەر ھێرشەكانیان بەتایبەت لە ناوچەكانی سەربە پارێزگاكانی نەینەوا، كەركووك، دیالە، سەڵاحەددین و ئەنبار.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©