پرس میدیا
وەزیری کشتوکاڵی عێراق، رایگەیاند ''سعوودییەکان بەنیازبوون لە ناوچە بیابانیەکانی عێراق وەبەرهێنان بکەن، بەڵام بەهۆی نەبوونی ئاوەوە وازیان لێهێناوە''.
محەمەد کەریم وەزیری کشتوکاڵی عێراق، رایگەیاند کە سعوودیە پاشگەزبووەتەوە لە وەبەرهێنان لە بواری کشتوکاڵ و ئاژەڵداریی لەسەر رووبەڕی یەک ملیۆن و ٧٠٠ هەزار دۆنم زەوی لە ناوچەی بیابانی باشوور و باشووری خۆرئاوای عێراق.
محەمەد کەریم لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی تەلەڤیزیۆنی "INEWS"، باسی لەوە کردووە لە پارێزگای موسەننا ٤٠٠ هەزار دۆنم، لە نەجەف ٦٠٠ هەزار دۆنم و لە پارێزگای ئەنبار نزیکەی ٧٠٠ هەزار دۆنم زەویان بۆ ئامادە کردوون و سعوودییەکان بە مەرجی بوونی ئاو کە بەشی ٥٠ ساڵ بکات بەنیازبوون لەبواری ئاژەڵدارییدا وەبەرهێنان بکەن، بەڵام بۆ پێنج ساڵ ئاو لەبەردەست دەبێت.
لە ماوەی رابردوودا لە ئەنجامی کۆبوونەوەی شاندەکانی نێوان هەردوو وڵات ژمارەیەک رێککەوتن لە چەند بوارێکی جیاوازدا واژووکرا.
No comments:
Post a comment