پەرلەمانتارێک: هەموو شەوێک ١٥٠ دەفتەر دۆلار داهاتی قاچاخچێتی مەرزەکانە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

پەرلەمانتارێک: هەموو شەوێک ١٥٠ دەفتەر دۆلار داهاتی قاچاخچێتی مەرزەکانە

پەرلەمانتارێک: هەموو شەوێک ١٥٠ دەفتەر دۆلار داهاتی قاچاخچێتی مەرزەکانە



پرس میدیا
پرسی قاچاخچێتی لە هەرێمی كوردستان بووەتە گەرمترین باس و تا ئێستا حکوومەتی هەرێم نەیتوانیوە هەنگاوی پێویست بۆ بنبڕکردنی بنێت، پەرلەمانتارێكیش دەڵێت تەنها مانگی رابردوو لە مەرزی باشماخەوە بە بەهای نزیكەی 50 ملیۆن دۆلار قاچاخچێتی كراوە.

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەیەنێت، تەنها مانگی رابردوو بە بەهای 45 ملیۆن دۆلار كاری قاچاخچێتی لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ كراوە.

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە نوسینێکدا لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک رایگەیاندووە: تەنها لە مەرزی باشماخ لە مانگی پێشوودا ٤٥ ملیۆن دۆلار دەستكەوتی قاچاخچێتی بوو!

بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە قاچاخچێتی بەرپرسانی باڵا بەردەوام بێت، ئەوا كشتوكاڵ و ئاژەڵداری لە هەرێمی كوردستان لەماوەی دوو ساڵی داهاتوودا بەتەواوی لە ناودەچێت و دەڵێت كاهو و كەلەرم و قەڕنابیت كۆنتێنەرێك بە قاچاخ بە ٤١٠٠ دۆلار هاوردە دەكرێت کە ( ٤٠٠٠ ) دۆلار بۆ بەرپرس و ١٠٠ دۆلاریش بۆ نوسینگەكانی قاچاخچێتین. 

هەروەها ئاشکرای دەکات كە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هەنارێكی زۆری توركی و سوری و مسڕی بە نایاسایی داغڵكراون و دوای بەدواداچون بۆیان دەركەوتووە هەر بارهەڵگرێكی بە ٢٤٠٠ دۆلار لە سوریاوە داخڵبوە و هەر بەرووبومێك لە هەر وەرزو كاتێكدا هاوردەكردنی قەدەغەبێت، ئەمان بە قاچاخ دەیهێنن.

جیاواز لە بەرهەمی كشتوكاڵی، یەكێكی دیكە لەو كاڵایانەی ئێستا بە قاچاخ هاوردەی هەرێمی كوردستان دەكرێت ئاژەڵە، ئەمەش زیانی گەورە بەو كەسانە دەگەیەنێت كە سەرقاڵی كاری ئاژەڵدارین.

عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەمبارەیەوە چەند نمونەیەك دەهێنێتەوە و دەڵێت، لە ناوچەی خوێرێزكای سەر بە قەزای مێرگەسورەوە ئاژەڵی توركی داخڵدەكرێت، لە سحێلاوە ئاژەڵی سوری داخڵدەكرێت، لای پێنجوێن و پاوەشەوە ئاژەڵی ئێرانی بە قاچاخ ئامدیو دەكرێت.

بەپێی بەدواداچونەكان ئاژەڵی گەورە بە ١٠٠ هەزارو بچوك بە ٣٠ هەزار دینار بۆ هەر سەرێك بە قاچاخی داخڵدەكرێت.

هاوکات پەرلەمانتارێكی دیكە بەدواداچوونی بۆ هاوردەكردنی مانگا و ماسی بە قاچاخ كردووە و ئاشكرای دەكات كە لە ئاودیوكردنی هەر وڵاخێكدا بە قاچاخ، بڕی 84 دۆلاری بۆ بەرپرسانی تێوەگلاوە لە كاری قاچاخچێتی.

دابان محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت: مانگا و ماسی قاچاخ، سەرچاوەی دەیان ملیۆن دۆلاری چەند بەرپرسێكن و 100 هەزار وڵاخ هاوردە دەكرێت و لە هەر سەرێك 84 دۆلاری بۆ بەرپرسانە.

بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە، لە ماوەی رابردوودا سەدان سەر وڵاخ بە قاچاغ داخڵی هەرێم كراون، لە مەرزی كێلێ‌ لە پشدەر و ناوچەكانی دەوربەری، بە بازگەی فەرمی و بەبەرچاوی حكومەتی هەرێمەوە دەگاتە شوێنی دیاركراو لە سلێمانی، لە هەر وڵاخێك 84 دۆلاری بۆ بەرپرسانە و بڕیارە لە ماوەیەكی كەمدا 100 هەزار وڵاخ داخڵ بكرێت، بەوەش زیاتر لە 10 ملیار دینار دەستی چەند بەرپرسێك دەكەوێت. 

ئاشکرا بوونی ئەم دۆسیانە لە کاتێکدان کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێم لەسەرەتای دامەزراندنییەوە دروشمی چاکسازی هەڵگرتووە کەچی هیچ هەنگاوێکی کرداری بۆ ئەنجامدانی چاکسازی هەڵنەگرتووە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©