هەشتی ئەم مانگە دانیشتنی دادگا لەسەر قەرزەکانی ئاسیاسێڵ و کۆڕەک تیلیکۆم بەڕیوەدەچێت - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

هەشتی ئەم مانگە دانیشتنی دادگا لەسەر قەرزەکانی ئاسیاسێڵ و کۆڕەک تیلیکۆم بەڕیوەدەچێت

هەشتی ئەم مانگە دانیشتنی دادگا لەسەر قەرزەکانی ئاسیاسێڵ و کۆڕەک تیلیکۆم بەڕیوەدەچێت

پرس میدیا
بڕیارە هەشتی ئەم مانگە دانیشتنێکی تایبەتی دادگا بە پرسی قەرزەکانی کۆمپانیاکانی کۆڕەک تیلیکۆم و ئاسیاسێڵ بۆ دانەوەی قەرزەکانیان بە حکوومەت بەڕێوەبچێت.

غالب محەمەد پەرلەمانتاری کورد لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە، "ئەمرۆ شەممە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠  دادگای تێهەڵچوونەوەی کەرخ لەسەر داوای کۆمپانیای ئاسیاسێڵ و چەند رۆژی پێشوش لەسەر داوای کۆڕەک دانیشتنێکی نوێی بۆ کەیسی وەرگرتنەوەی قەرزەکان کردەوە کە لای هەردوو کۆمپانیایە و نەیانداوەتەوە بە حکوومەتی عێراق. "

بەپێی زانیارییەکانی غالب محەمەد محەمەد شیاع سوودانی وەک نوێنەری ئەو پەرلەمانتارانی داوای وەرگرتنەوەی قەرزی سەر کۆمانیاکانی مۆبایل دەکەن لە دادگا ئامادە بووە.

غالب محەمەد وتوویەتی دادوەر رۆژی ۸/۱۱/۲٠۲٠ دیاریکردووە کە کۆمپانیای ئاسیاسێڵ داوای خۆی پێشکەش بکات و بریاری کۆتایی بدرێت.

ئەو پەرلەمانتارە کوردە وتیشی کۆمپانیاکانی مۆبایل ناچار بە دانەوەی قەرزەکانیان بە حکومەت دەکرێن بەپێچەوانەوە رێگەی کارکردنیان پێنادرێت و مۆڵەتەکانیان هەڵدەوەشێتەوە. 

هەروەها وتی "ئێمە پشتیوانی بوونی کەرتی تایبەتی بەهێز دەکەین لە کوردستان و عێراق بەڵام نابێت ئەو بەهێزبونە لەسەر حسابی داهاتی گشتی و هاوڵاتیان بێت. 


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©