پۆمپیۆ لەسەردانەکەی بۆ تورکیا لەگەڵ هیچ بەرپرسێکی حکوومی دیداری ساز نەکرد - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

پۆمپیۆ لەسەردانەکەی بۆ تورکیا لەگەڵ هیچ بەرپرسێکی حکوومی دیداری ساز نەکرد

پۆمپیۆ لەسەردانەکەی بۆ تورکیا لەگەڵ هیچ بەرپرسێکی حکوومی دیداری ساز نەکرد


پرس میدیا
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەسەردانێک گەیشتە تورکیا لە بری ئەوەی بچێتە ئەنقەرە سەردانی ئەستەنبووڵی کرد، لەوێش مزگەوتێک و کەنیسەیەکی بەسەر کردەوە.

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەیشتە ئەستەنبوڵ و لەگەڵ هیچ بەرپرسێکی تورکی دیداری ساز نەکرد.

گەشتەکەی پۆمپەیۆ بۆ هەریەک لە وڵاتانی فەرەنسا، تورکیا، جۆرجیا، ئیسرائیل و ئیمارات، قەتەر و سعودییە بەشێکە لە دواین هەوڵە دیپلۆماتییەکانی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ بۆ بەجێهێنانی ئەجێندای سیاسەتی دەرەوەی بەر لەوەی 20ـی کانوونی دووەمی 2021 کۆشکی سپی بە سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا رادەست بکەن.

پۆمپیۆ لەگەڵ هاوسەرەکەی سەردانی کەنیسەی سەینت جۆرجی لە ئیستەنبووڵ کرد و نیوەڕۆش سەردانی مزگەوتی رۆستەم پاشای کرد کە لەلایەن معمار سینان، ئەندازیارێکی سەردەمی ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی دروستکراوە و لە ساڵی 1563 تەواوکراوە.

چوار رۆژ لەمەوبەر وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، مایک پۆمپەیۆ لە تورکیا تەنیا لەگەڵ سەرکردە ئایینییەکان کۆدەبێتەوە، پێشتر میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردبووەیەوە لەبەرئەوەی پۆمپیۆ سەردانی ئەنقەرە ناکات وەزیری دەرەوەی کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەنجام نادات.

پەیوەندییەکانی ئەمریکا و تورکیا لە ئاڵۆزییدان و پێشبینی دەکرێت لە کابینەی نوێی کۆشکی سپییدا پەیوەندییەکانی ئەو دوو وڵاتە زیاتر ئاڵۆزبن.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©