ئایا هەولێر و بەغدا بەکوێ دەگەن؟ - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ئایا هەولێر و بەغدا بەکوێ دەگەن؟

ئایا هەولێر و بەغدا بەکوێ دەگەن؟

پرس میدیا

ئەحمەد حاجی رەشید سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا بۆ پرس میدیا، وەڵامی چەند پرسیارێکی گرنگ سەبارەت بە دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان و عێراق و پەیوەندییەکانی نێوانیان دەداتەوە. 

شاتین قەرەداغی: سەبارەت بە یاسای دابینکردنی قەرز بۆ حکومەتی عێراقی چ کاریگەرییەکی ئابووری لەسەر عێراق دروست دەکات؟ 

ئەحمەد حاجی رەشید: ھەموو قەرزێک پۆلێن دەکرێت بەوەی کە بزانرێت قەرزێکە بۆ وەبەرھێنان یان بۆ بەکاربردنە، ھەموو مەدرەسەکان یەک دەنگن لەسەر ئەوەی کە ئەگەر ئەم قەرزە بۆ بەکاربردن بێت، دەبێت نەوەکانی داھاتوو ئەم قەرزە بدەنەوە و داھاتێکی نەخوازراوە، کە سبەی دەبێت وەچەکانی داھاتوو بیدەنەوە و وادەکات کە عێراق بەقەرز دارترین دەوڵەت دابنرێت لەناو چەکەدا. 

شاتین قەرەداغی: ئایا سەرۆک کۆمار دەتوانێت ئەو یاسایە رەت بکاتەوە و بیگەرێنێتەوە بۆ پەرلەمان لە رووی یاساییەوە؟ 

ئەحمەد حاجی رەشید: یاساکان لەعێراق دووجۆرن، ئەوەش ئەوەی کەھەندێک یاسا دەبێت ڕاستەوخۆ سەرۆک کۆمار واژۆی بکات کە ئەمەش بابەتێکی پڕۆتۆکۆڵیە، کە ئەگەر ھاتوو ئیمزای نەکرد دوای پانزە ڕۆژ بە واژۆکراوی دادەنرێت بەر لەو ماوەیە سەرۆک کۆمار بۆی ھەیە بیگەڕێنێتەوە، خاڵێکی دیکە هەیە ئەویش دوای ئەو فرتو فێڵەی کە کرا لە ھەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٨دا، لەو خولەی پەرلەماندا چەند یاسایەک بە رێرەوی یاسایی کرا ئەویش دوای ئەوەی کەسەرۆک کۆماری ئەو کاتە دکتۆر فوئاد مەعسوم تانەی لەیاساکەدا و یاساکەی واژۆ نەکرد، بۆیە ناچار لەناو یاساکەدا نوسرا ئەم یاسایە جێبەجێ دەکرێت دوای ئەوەی دەنگی لەسەر دەدرێت، وە دادگای فیدڕاڵی پشتڕاستی کردەوە هەروەها نوسرا ئەم یاسایە بەرکارە دوای دەنگدان لەسەری، بۆیە پێویستی بە واژۆی سەرۆک کۆمار نییە سەرۆک کۆمار سەڵاحیەتی لەویا کۆتای ھاتووە. 

شاتین قەرەداغی: ئەو یاسایە دەرفەت نییە بۆ ئەوەی حکومەتی هەرێم رێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ بەغدا ئەنجامبدات و رێگەچارەیەک بێت بۆ دابینکردنی مووچەی هەرێمی کوردستان؟ 

ئەحمەد حاجی رەشید: بەدڵنیاییەوە حکومەتی عێراق لەیاسای قەرزدا مەجالێکی فراوانی ھێشتووەتەوە بۆ ئەو نەوتەی کە دەتوانێ ڕادەستی بکات، بۆیە دەکرێت ڕێکەوتنێکی نوێ بکرێت لەسەر نەوت، ئەگەر نا ئەو یاسایە تازە تێپەڕیوە، بەڵام ڕێکەوتنە نوێیەکە دەتوانرێت بۆ ٢٠٢١ بەردەوام بێت. 

شاتین قەرەداغی: ١٠٠ ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق واژۆیان کۆکردووەتەوە بۆ ئەوەی دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم برواتە سەر عێراق، ئایا لە رووی یاساییەوە دەکرێت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، لەلایەن عێراقەوە دابەشبکرێت؟ 

ئەحمەد حاجی رەشید: زیاتر لە ١٠٠ ئەندام واژۆیان کردووە کە مووچەی فەرمانبەرانی ڕاستەقینەی ھەرێم ڕاستەوخۆ لەلایەن بەغداوە بدرێت ئەویش لەڕێگەی ئەو بانکانەی کە لقیان لەھەرێمدا ھەیە. 

شاتین قەرەداغی: لە کاتێکدا پەرلەمانتارانی کورد لە کاتی پەسەندکردنی یاسای دابینکردنی قەرز هاتنە دەرەوە، هەموو حزبەکان و میدیای کوردستان، بە هەڵوێستێکی جوان ناویان بردن، بەڵام هەندێکی وەک بەرێزتان، رەخنەتان لە سیاسەتی ئابووری هەرێمی کوردستان گرت، چەندین تۆمەت و تەشهیرتان بەرامبەر دەکرێت، چۆن ئەمە هەڵدەسەنگێنیت؟ 

ئەحمەد حاجی رەشید: ئێمە ھەر لەبنەڕەتدا نەچوینە ناو ھۆڵەکانی پەرلەمانەوە چونکە دەمانزانی کە پارتی دیموکراتی کوردستان دەیەوێت مووچەکە بۆھەرێم بنێریت و ھیچ ئینتزامێکی نەبێ بەناردنی بەشەنەوت، وەتۆمەت و تەشھیر بۆ ئەو ھێزە لاوازە سیاسیانەیە، کە ئیفلاسی سیاسی و ئەخلاقیان کردووە، بوونەتە بارگرانی بەسەر خەڵکی ھەرێمی کوردستانەوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©