ڤییەننا.. لە هێرشێکی چەکدارییدا ١٧ کەس کوژران و برینداربوون - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ڤییەننا.. لە هێرشێکی چەکدارییدا ١٧ کەس کوژران و برینداربوون

ڤییەننا.. لە هێرشێکی چەکدارییدا ١٧ کەس کوژران و برینداربوون



پرس میدیا
شەوی رابردوو، چەند چەکدارێک هێرشیانکردە سەر ناوچەیەکی نزیک لە پەرستگایەکی جولەکەکان لە ڤییەننای پایتەختی نەمسا، بەوهۆی سێ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ١٤ کەسی دیکەش برینداربوون.

بەپێی ئەو دیمەنانەی لەلایەن هاوڵاتیانەوە تۆمارکراون دەردەکەوێت ژمارەیەک چەکدار کە جلوبەرگی سپییان لەبەردایە لە کۆڵانەکاندا دەردەکەون بە هەڕەمەکی تەقە لەو هاوڵاتیانە دەکەن کە دەکەونە بەرچاویان.

لەوبارەوە، کارل نیهامەر وەزیری ناوخۆی نەمسا رایگەیاندووە، کە پۆلیس لە ناوچەکەدا بڵاوکراونەتەوە و دەستیان بە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنێکی بەرفراوانکردووە لەو ناوچەیەی رووداوەکە تیایدا روویداوە.

باسی لەوەشکرد، "هێرشبەرەکان بە چەکی باش پڕچەک کرابوون و بە شێوەیەکی پرۆفیشناڵانە ئامادەکرابوون."

ئاماژەی بەوەشکردووە، تەنیا ناوچەیەکی دیاریکراو لە ڤییەننا نەکراوەتە ئامانج، چونکە هێرشەبەرەکان دەجوڵێن و هێزێکی تایبەت پێکهێنراوە بۆ گەڕان بە دوای هێرشبەرەکاندا.


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©