پرس میدیا
میدیای فەرمی سوریا بڵاویکردەوە،وەلید موعەلیم، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە لە تەمەنی 79 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
ئاژانسی سانای فەرمی سوریا، بڵاویکردووەتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە وەلید موعەلیم، وەزیری دەرەوەی سوریا کۆچی دواییکرد، بەڵام هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری مردنی بڵاونەکراوەتەوە. بڕیاریشە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمەکەی لە گۆڕستانی مازێیە بەخاک بسپێردرێت.
وەلید موعەلیم، یەکێکە لە دیپلۆماتکارە دێرینەکانی سوریا و لە ساڵی 1941 لە دیمەشق لەدایکبووە و لە ساڵانی 1948 بۆ 1960 لە خوێندنگا حکومییەکانی وڵاتەکەی خوێندویەتی و قۆناغی ئامادەیی تەواوکردوە، ساڵی 1963 بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە بواری ئابوری لە زانکۆی قاهیرە وەرگرتووە.
وەلید موعەلیم لە ساڵی 1990 تا 1999 باڵیۆزی سوریا بووە لە ئەمریکا، پاشان وەک یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی دیاریکراوە، لە ساڵی 2006ەوە تا ئەمڕۆش وەزیری دەرەوەی سوریا بووە.
No comments:
Post a Comment