مانۆڕێکی سه‌ربازیی هاوبه‌ش لەنێوان شه‌ش وڵاتی عه‌ره‌بی له‌ میسر بەڕێوەدەچێت - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

مانۆڕێکی سه‌ربازیی هاوبه‌ش لەنێوان شه‌ش وڵاتی عه‌ره‌بی له‌ میسر بەڕێوەدەچێت

مانۆڕێکی سه‌ربازیی هاوبه‌ش لەنێوان شه‌ش وڵاتی عه‌ره‌بی له‌ میسر بەڕێوەدەچێت



پرس میدیا
له‌ بنكه‌ی سه‌ربازیی محەمەد نه‌جیب باكووری رۆژئاوای میسر، مانۆڕی سه‌ربازیی هاوبه‌ش لەنێوان شه‌ش وڵاتی عه‌ره‌بی ده‌ستی پێكرد.

وته‌بێژی سوپای میسر، عه‌مید تامیر ریفاعی له‌ پێگه‌ی فه‌رمیی خۆی له‌ فه‌یسبووك رایگه‌یاند كه‌ مانۆڕه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ ناوی "خه‌نجه‌ری عه‌ره‌ب"ه‌ و هه‌ریه‌ك له‌ میسر، سعوودیه‌، ئیمارات، ئوردن، به‌حرێن و سوودان به‌شداری تیادا ده‌كه‌ن.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ چالاكییه‌كانی مانۆڕه‌كه‌ له‌ ١٧ی تشرینی دووه‌م ده‌ستی پێكردووه‌ و تا ٢٦ی مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت، هه‌روه‌ها گرتە ڤیدیۆییه‌كیش له‌مباره‌یه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

تامر ریفاعی به‌ ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه‌ مانۆڕه‌كه‌ به‌ دروشمی "یه‌ك ئامانج بۆ ئوممه‌ت" به‌ڕێوه‌ده‌چێت، باسی له‌وه‌ كرده‌ووه‌ كه‌ وڵاتانی به‌شداربوو له‌ رێگای ئاسمان و ده‌ریاوە سه‌رباز و ئامێر و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازییان گواستووه‌ته‌وه‌ میسر و هێزه‌ وشكانی، ئاسمانی و ده‌ریایییه‌كانی ئه‌و شه‌ش وڵاته‌ به‌شدارن له‌ مانۆڕه‌كه‌دا.

No comments:

Post a Comment

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

Contact Form

Name

Email *

Message *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©