پرس میدیا
وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٥٤ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و ٥٣٦ چاکبوونەوە و ٢٨ گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٥٤ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، کە ٣٩٨ لە هەولێر، ٣٨٤ لە دهۆک، ٢٠٢ لە سلێمانی، ٤١ لە گەرمیان، ١٣ لە هەڵەبجە، ١٦ لە راپەڕین.
ئاماژە بەوەشکراوە، ٥٣٦ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، بە جۆرێک ١١٩ لە هەولێر، ٣٥٩ لە دهۆك، ٢٦ لە گەرمیان، ١٢ لە هەڵەبجە، ٢٠ لە سلێمانی.
ئەوەش خراوەتەڕوو، ٢٨ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە نەخۆشییەکە تۆمارکراوە، بە جۆرێک هەشت لە سلێمانی ، ١٠ لە دهۆك، پێنج لە هەولێر، چوار لە راپەرین، یەك لە هەڵەبجە. بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا ٧٧ هەزار و ٧٩ کەس لە هەرێمدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٤٣ هەزار و ٣٤٥ کەسیان چاکبوونەتەوە و دوو هەزار و ٤٨٣ کەسیش گیانیان لەدەستداوە
No comments:
Post a Comment