پرس میدیا
بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی "دەیلی مەیڵ" لێکۆڵینەوەیەک لە بارەی توندوتیژی بەرامبەر منداڵان لە ئەمریکا ئەنجامدراوە.
لە لێکۆڵینەوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو کە لە ساڵی ٢٠٠٣ تا ساڵی ٢٠١٨، نزیکەی ١٤٠ منداڵ کە تەمەنیان لەنێوان ١٢-١٧ ساڵان بووە لە ئەنجامی توندوتیژی پۆلیسدا، کوژراون.
زۆرینەی منداڵە کوژراوەکان سەربە کەمایەتییەکانی ئەمریکا بوون و سەدا ٩٣یان لە رەگەزی نێر بوون.
ئاماژە بەوەشدراوە کە ساڵانە نزیکەی هەزار و ٣٠٠ منداڵ کە زۆرینەیان لە رەگەزی نێرن لەڕێی چەکەوە دەکوژرێن، زۆرینەی حاڵەتەکانیش لەنێوان ئەو خوشک و برا و خزمانەدا تۆمارکراون کە یارییان بە چەک کردووە.
سەرۆکی تیمی لێکۆڵینەوەکە، مۆنیکا گۆیاڵ رایگەیاند "گیانلەدەستدانی منداڵێک جا بەهەر هۆکارێکەوە بێت شتێکی دڵتەزێنە، بەڵام کوژرانی منداڵ لەلایەن پۆلیسەوە بێمتمانەیی بە سیستمی ئەمنی وڵات دروست دەکات، هەروەها بوونی نەژادپەرستی ئەم تراجیدیاییە خراپتر دەکات. پێویستە ئەو پۆلیسانەی تاوانەکانیان ئەنجامداوە بدۆزرێنەوە و لێکۆڵینەوەی یاساییان لەگەڵ ئەنجامبدرێت".
No comments:
Post a comment