پرس میدیا
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، مەسرور بارزانی بە گەشتێکی فەرمی سەردانی چەند وڵاتێکی ئەورووپی دەکات.
لە ڕاگەیەندراوێکدا نووسینگەی سەرۆکی حکوومەت ڕایگەیاندووە ئەمڕۆ دوشەممە مەسروور بارزانی بە سەرۆکایەتی شاندێکی حکومی گەشتێکی فەرمی بەرەو ئەوروپا دەستپێکردوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە گەشتەکەیدا ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتانە ئەنجام دەدات کەسەردانیان دەکات، بێ ئەوەی ناوی وڵاتەکان بهێنێت.
هەروەها هاتووە لە کۆبوونەوەکاندا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییە دیپلوماسییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ئەوروپا، بەتایبەتی لە بواری ئابوری دەکات.
No comments:
Post a comment