پرس میدیا
ئەندامێکی لیژنەی وزەو سامانە سروشتیەکان و پیشەسازی لە پەرلەمانی کوردستان راگەیاند،کەحکومەتی ھەرێمی کوردستان لەھەوڵەکانی بەردەوامە بۆداخستنی سەرجەم ئەو پاڵاوگانەی کەبەنایاسای کاردەکەن.
لەدواداچونەکانیان بەردەوامن لەماوەی رابردووش ژمارەیەکی زۆر پاڵاوتگەی نایاسایی لە هەولێرو دهۆک و چەند ناوچەیەکی دیکە داخراون.
لەبارەی ئەوەی دەوترێت هەندێک لەو پاڵاوگەیانە بەشەوان بەنهێنی کاردەکەن، ئەندامەکەی لیژنەی وزەو سامانە سروشتیەکانی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ئەوانەی داخراون بەهیچ جۆرێک ناتوانن دەستبەکار بکەنەوە، ئەگەر پاڵاوگەیەکیش هەبێت بەنھێنی کار بکات ئەوە کاری لیژنە تایبەتەکانی ئێمە وەکو پەرلەمانتاران و ئەنجومەنی پارێزگاکانە بەدواداچوون بکات و ئاشکرایان بکات.
رێبوار عەبدولڕەحیم ئەندامی لێژنەی وزەو سامانە سروشتییەکان وتیشی،کە حکومەتی هەرێمی کوردستان جدییە لە هەڵمەتەکەی بۆ داخستنی ئەو پاڵاوگەیانەو لە هەرشوێنێک پاڵاوگەیەک هەبێت و ئاشکرا بکرێت روبەڕوی داخستن دەبێتەوە.
No comments:
Post a Comment