پرس میدیا
میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، به بڕیاری ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆماری توركیا وه‌زیری گه‌نجینه و دارایی توركیا بە کەسێک بە ناوی لوتفی پڕ کرایەوە.
به پێی بڕیاری سه‌ركۆماریی كه له رۆژنامه‌ی فه‌رمیدا بڵاو كراوه‌ته‌وه، داواكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌رات ئاڵبایراك له پۆستی وه‌زیری گه‌نجینه و دارایی توركیا په‌سه‌ند كراوه و له جێگای ئه‌و لوتفی ئه‌لوان دامه‌زرێندراوه.
- لوتفی ئه‌لوان کێیە؟
له ساڵی ١٩٦٢ له شارۆچكه‌ی ئهرمهنهك له پارێزگای مەڕەش له‌دایك بووه. ده‌رچووی كۆلێژی كان و كانزای زانكۆی ته‌كنیكی ئیستانبوڵه. هه‌ڵگری دوو بڕوانامه‌ی ماسته‌ره له لێكۆڵینه‌وه له كان و كانزا له زانكۆی لێدس'ی به‌ریتانیا و بواری ئابووری له زانكۆی دێلاوێر له ئه‌مریكا.
ئه‌لوان كه چه‌ندین كار و پله‌ی وه‌ك پسپۆڕ، سه‌رۆكی فه‌رمانگه و جێگری راوێژكار له دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌ت پێ دراوه، جێگری سه‌رۆكی گرووپی گه‌شه‌ی گونده‌واری Organisation for Economic Co-operation and Development ، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی كارگێڕی بنكه‌ی گه‌نجان و په‌روه‌رده‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاراسته‌كردن و چاودێری دانووستانه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بووه.
ئه‌لوان له خولی ٢٣ و ٢٤ی په‌رله‌مانی توركیا له بازنه‌ی مەڕەش، له خولی ٢٥ له بازنه‌ی ئانتاڵیا و له خولی ٢٦یش له بازنه‌ی مێرسین به په‌رله‌مانتاری ئاك پارتی هه‌ڵبژێردرا.
ئه‌لوان له كابینه‌ی ٦٤ی حكوومه‌تدا جێگری سه‌رۆكوه‌زیران بوو، له كابینه‌ی ٦٥همیشدا وه‌زیری گه‌شه‌پێدان بووه. له خولی ٢٧ی په‌رله‌مانیشدا سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی بوودجه و پلاندانان بووه.
لوتفی ئه‌لوان، جگە لە زمانی دایک، ئینگلیزییه‌كی زۆر باش ده‌زانێت، خێزانداره و باوكی دوو منداڵه.
No comments:
Post a comment