پرس میدیا
دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران بڵاویکردەوە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ، لە ئیتاڵیا تەرمی کەسێک لەسەر هێڵێکی ئاسنین دۆزراوەتەوە، کە گومان دەکرێت کورد بێت و خەڵکی سلێمانی بێت.
بەپێی زانیارییەکان وا دەردەکەوێت پەنابەرەکە شەمەندەفەرەکە کردبێتی بە ژێرەوە، بەڵام شۆفێرەکە بە پۆلیسی ئیتاڵیای وتووە هیچی کەسێکی نەبینیوە بۆیە گومان دەکرێت کەیسەکە خۆکوژی بێت و ئەم کەسە خۆی هەڵدابێتە ژێر شەمەندەفەرەکە.
دەسەڵاتدارانی ناوچەکە دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە، لە نزیک تەرمی ئەو کەسە کۆمەڵێک بەڵگەنامە دۆزراونەتەوە و پۆلیس پێی وایە بەڵگەنامەی کۆچکردووەکەیە.
بەپێی گریمانەی پۆلیس و بە تێڕوانین لە بەڵگەنامەکانی، کەسی کۆچکردوو کوردێکی خەڵکی سلێمانییە بەناوی (ب.ن) و تەمەنی ٤٤ ساڵە. لە ساڵی ١٩٩٩وە لە ئەوروپا نیشتەجێیە.
دەزگای لوتکە رایگەیاندووە لە بەدواداچوون بەردەوامە و هاوکات کەسوکاری (ب.ن) ئاگادارکراونەتەوە کە لە وڵاتێکی دیکەی ئەورووپییەوە بچنە ئەو وڵاتە بۆ دوپاتکردنەوەی ناسنامەی کەسی کۆچکردووەکە.
No comments:
Post a comment