پرس میدیا
راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا لە کۆشکی سپی رایگەیاند، هیوادارن تا مانگی ئایار تەواوی سەربازەکانیان لە عێراق و ئەفغانستان بکێشنەوە.
رۆبێرت ئۆبراین راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا وتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا چوار ساڵ پێش ئێستا و لە کاتی هاتنە سەر دەسەڵات بەڵێنی بە لایەنگرانی دابوو بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕە بێکۆتاییەکان سەربازەکانی وڵاتەکەی لە عێراق، سوریا و ئەفغانستان دەکشێننەوە.
راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا ئەوەشی وەبیرهێنایەوە کە پنتاگۆن رایگەیاندووە ژمارەی سەربازانی ئەمریکا لە ئەفغانستان و عێراق تا ١٥ی کانوونی دووەم بۆ دوو هەزار و ٥٠٠ سەرباز کەم دەکرێتەوە.
رۆبێرت ئۆبراین وتی: "ئەو سەربازانەی لە عێراق و ئەفغانستان دەمێننەوە باڵیۆزخانەکان و فەرمانگەکانی دیکەی ئەمریکا لەو دوو وڵاتە دەپارێزن. سەرۆک ترەمپ هیوادارە تا مانگی ئایار تەواوی ئەم سەربازانە بەسەلامەتی بگەڕێنەوە ئەمریکا".
No comments:
Post a comment