پرس میدیا
بەرپرسانی حکوومەتی تورکیا تا ئێستا پیرۆزباییان لە سەرکەوتنی جۆ بایدن لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا نەکردووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بەبۆنەی دوبارە هەڵبژاردنەوەی بەسەرۆکی غینیا، پیرۆزبایی لە ئالفا کۆندی سەرۆکی ئەو وڵاتە کرد.
پیرۆزباییەکەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە کاتێکدایە ٢٤ کاتژمێر بەسەر راگەیاندنی سەرۆکەوتنی جۆ بایدن وەک سەرۆکی ئەمریکا، تائێستا ئەنقەرە هیچ هەڵوێستێکی دەرنەبڕیوە و لەسەر ئەو پرسە بێ دەنگی هەڵبژاردوە.
پەیوەندییەکانی ئەردۆگان و بایدن بەهۆی لێدوانێکی پێشووی جۆ بایدنەوە ئاڵۆزی هەیە، کە داوای دوور خستنەوەی ئەردۆگانی لە دەسەڵات کردبوو بەوپێیەی ئەردۆگان تورکیا بەرەو دیکتاتۆریەت دەبات، ئەوەش کاردانەوەی توندی ئەردۆگانی لێکەوتەوە.
No comments:
Post a Comment