یەبەشە: ئێمە هێزێکی عێراقی سەر بە حەشدین و مووچە لەوان وەردەگرین - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

یەبەشە: ئێمە هێزێکی عێراقی سەر بە حەشدین و مووچە لەوان وەردەگرین

یەبەشە: ئێمە هێزێکی عێراقی سەر بە حەشدین و مووچە لەوان وەردەگرین



پرس میدیا 


هێزێکی زیاتر لە دوو هەزار کەسیی ڕەوانەی شنگال و دەوروبەری کراوە، باس لەوە دەکرێت کە ئامانجی جوڵاندنی هێزەکە دەرکردنی یەبەشەیە لە شنگال، لەبەرامبەردا یەبەشە رەتیدەکاتەوە شنگال بەجێبهێڵیت و دەڵێت ئێمە هێزێکی عێراقیین، هۆشداریی هەڵگیرسانی شەر لەو ناوچەیە دەدرێت. 


درەنگانێکی شەوی پێنجشەممە، ١٩\١١\٢٠٢٠ هێزێکی زیاتر لە دوو هەزار کەسی لە پۆلیسی فیدراڵیی عێراقیی گەیشتە دەوروبەری شنگال و لە ناوچەکانی خانەسۆر و دۆمیز و گرازێر جێگیرکراون، دەوترێت ئەمە یەکەم هەنگاوی کردەیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدایە بۆ "ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال". 


سەبارەت بە جێگیرکردنی ئەو هێزە لە دەوروبەری شنگال، عارف قیرانی یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی یەبەشە، بە پرس میدیای ڕاگەیاند خەڵکی شنگال ڕێککەوتنەکەیان ڕەتکردووەتەوە و ڕێگە نادەن جێبەجێ بکرێت، هێنانی ئەو هێزەش وەکو هەنگاوێکی ڕێککەوتنەکە سەیر دەکرێت و قبوڵ ناکرێت. 


مەحما خەلیل قائیمقامی قەزای شنگال، کە لە ساڵی ٢٠١٤ەوە شنگالی جێهێشتووە و لە دهۆک دادەنیشێت، بە خەندانی ڕاگەیاندووە، کە هێزەکەی پۆلیسی فیدراڵیی عێراق بۆ ئەوە هاتوونەتە ناوچەکە کە یەبەشە لە شنگال دەربکەن. 


ئاماژەی بەوەشکردووە، کە یەبەشە دوو بژاردەی لەبەردەستە، یان شنگال بەجێبهێڵێت و بچێتە دەرەوە، یان تێکەڵی سوپای عێراقی بێت و خۆی هەڵوەشینێتەوە. 


لەبەرامبەردا، قیرانیی وتی "یەبەشە هێزێکی عێراقییە، سەرجەمی ئەندامانی خەڵکی شنگالن، کەس ناتوانێت لە شاری خۆمان دەرمان بکات، ئێمە ئێستاش مووچە و هاوکاری لە حکومەتی عێراقی وەردەگرین". 


لە ڕێککەوتنی نبێوان هەرێم و بەغدا، بەڕوونی باس لەوەکراوە کە دەبێت پەکەکە و هێز و ڕێکخراوەکانی سەر بەو حزبە لە شنگال وەدەربخرێن، بەڵام ناوی هیچ هێزێکی نەهێناوە کە سەر بە پەکەکەیە. 


دەخیل موراد، یەکێکە لە ئەندامانی شاندی شنگال کە سەردانی بەغدایان کرد و لەگەڵ سەرۆک وەزیران و بەرپرسانی تردا کۆبوونەوە، دەڵێت نە لە ڕێککەوتنەکەدا و نە لە کۆبوونەوەکاندا بەهیچ شێوەیەک باسی یەبەشە نەکراوە، یەبەشە هێزێکی عێراقییە و سەر بە حەشدی شەعبییە نەک لایەنێکی تر. 


ناوبراو هۆشداری دەدات، ئاماژە بەوە دەکات کە "ئەگەر کەسێک بیەوێت هێز لە دژی یەبەشە بەکاربهێنێت بەدڵنیاییەوە شەڕ ڕوودەدات". 


ڕۆژی ٩ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ، حکومەتی فیدراڵیی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێککەوتنامەیەکی پەیوەست بە شنگالیان واژۆکرد. 


بەگوێرەی ڕێککەوتننامەکە، دەبێت هیزەکانی سەر بە پەکەکە لە شنگال بچنە دەرەوە، ئیدارەیەکی نوێی بۆ دابمەزرێت و هیزێکی نوێی دوو هەزار و ٥٠٠ کەسی دابمەزرێت و بەرپرسبێت لە پاراستنی شنگال.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©