پرس میدیا
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لیژنەیەكی كاتیی لە پەرلەمان پێكهێناوە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ حكومەتی فیدراڵو حكومەتی هەرێم بەمەبەستی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ كێشەكانی نێوان هەردوولا.
بەپێی نوسراوێکی محەمەد حەلبووسی کە دوێنێ دووشەممە ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ دەرچووە فرمانی دامەزراندنی لیژنەکەی واژوو کردووە.
بەپێی نوسراوەکە کە وێنەیەکی دەست پرس میدیا کەوتووە، ئەندامانی لیژنەكە بریتین لە:
• محەمەد شیاع سودانی
• عەدنان زورفی
• محەمەد دەراجی
• مزاحیم تەمیمی
• عەبود عیساوی
• هیشام عەبدولمەلیك
• حەسەن شویرید
• فەیسەڵ عیساوی.
ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر بەهۆی پەسەندکردنی یاسای قەرز لە پەرلەمان بە بێ رەزامەندی لایەنە کوردییەکان نیگەرانی فراوانی هەرێمی کوردستانی لێکەوتەوە.
بڕیارەكەی حەلبوسی هاوكاتیشە لەسەر كۆكردنەوەی ئیمزای زیاتر لە (100) پەرلەمانتار بەمەبەستی میوانداریكردنی مەسرور بارزانی سەبارەت بە كەیسی نەوتی هەرێمی كوردستانو بە دیاریكراویش رێككەوتنی پەنجا ساڵەی نێوان هەرێمو توركیا.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق