پرس میدیا
دەرەنگانی ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر رێگای ئاغجەلەر- گۆپتەپە لەسنوری قەزای چەمچەماڵ لە رووداوێکی هاتوچۆدا سێ هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و هاوڵاتیەکیش بریندار بوو.
هێمن بەهجەت، بەڕێوەبەری ناحیەی ئاغجەلەر راگەیاند، لە بەھۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبیلی جۆری ئۆپڵ و نیسان پیکابدا لەسەر رێگای ئاغجەلەر - گۆپتەپە ئۆتۆمبێلەکان گڕیانگرتووە بەوهۆیەوە دوو سەرنشینی نێو ئۆتۆمبێلە ئۆپڵەکە سوتاون و دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوە.
وتیشی، سەرنیشینانی نێو ئۆتۆمبێلە نیسانەکە یەکێکیان سوتاوە و گیانی لەدەستداوە و یەکێکی دیکەیان بریندارە.
ھەروەھا ڕاشی گەیاند کەتیمەکانی پۆلیسی ھاتو چۆو بەرگری شارستانی ئاغجەلەربەمەبەستی کوژاندنەوەی ئاگرەکە لەشوێنی ڕوداوەکەن
No comments:
Post a comment