پرس میدیا
تەرمی کچێک لە ناو ئۆتۆمبێلەکەی لە شاری سلێمانی دۆزرایەوە کە جەستەی ژمارەیەک فیشەکی پێوەیە، دیار نییە تا ئێستا کوژراوە یان خۆی کوشتووە.
سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە پرس میدیای رایگەیاند کچەکە تەمەنی ٢٠ ساڵانە و لە ناو ئۆتۆمبێلەکەی لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحموود دۆزراوەتەوە.
وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی وتی تەرمی کچەکە گوازراوەتەوە بۆ پزیشکی دادوەری تا ڕاپۆرتی پزیشکی دەربارەی کوشتنەکەی ئامادە بکرێت.
سەرکەوت ئەحمەد باسی لەوەکرد، کچەکە ئەندازیارە و دیار نییە ڕووداوەکە خۆکوژییە یان کوژراوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆکراوەتەوە، ئاسەواری سێ فیشەک بە جەستەی کچەکەوە دیارە.
No comments:
Post a comment