پرس میدیا
نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەو دەنگۆیانەی لەبارەی شەعبان شەعبان چالی بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆکی حکومەتەوە بڵاودەکرێنەوە راست نین، بەڵکو ناوبراو نەخۆشە و مۆڵەتی وەرگرتووە و دوای چارەسەر دەگەڕێتەوە.
دەقی روونکردنەوەکەی نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان:
ماوەیەکە لە هەندێک پەیجی سۆشیال میدیادا دەنگۆ و قسەی بێ بنەما لە بارەی بەڕێز شەعبان شەعبان چالی بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی حکومەت بڵاودەکرێنەوە کە هیچ بنەمایەکی ڕاستییان نییە. بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی حکومەت ، بەهۆی نەخۆشییەوە مۆڵەتی وەرگرتووە و خەریکی چارەسەرییە و دوای تەواوکردنی چارەسەری، دەگەڕێتەوە سەر کارەکەی.
No comments:
Post a comment