پرس میدیا
بەیانی ئەمڕۆ سەرۆکوەزیرانی بەحرێن، خەلیفە بن سەلمان ئال خەلیفە لە تەمەنی ٨٥ ساڵیدا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەمریکا کۆچی دوایی کرد.
ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی بەحرێن بڵاویکردەوە، دیوانی شاھانەی بەحرێن رایگەیاندووە کە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠، سەرۆکوەزیران خەلیفە بن سەلمان ئال خەلیفە لە نەخۆشخانەی مایۆ کلینیک لە ئەمریکا کۆچی دوایی کردووە.
دیوانی شاھانەی بەحرێن ئاماژەی بەوەشداوە کە دوای ھێنانەوەی تەرمی خەلیفە بن سەلمان ئال خەلیفە بۆ بەحرێن لە رێورەسمێکدا، بەخاک دەسپێردرێت.
راشیگەیاندووە کە بۆ کۆچی دوایی خەلیفە بن سەلمان ئال خەلیفە، بڕیاردراوە لە سبەی پێنجشەممەوە و بۆ ماوەی سێ رۆژ لە سەرتاسەری بەحرێن ماتەمینی گشتیی بێت.
خەلیفە بن سەلمان ئال خەلیفە لە ساڵی ١٩٧١وە سەرۆکوەزیرانی بەحرێن بوو.
No comments:
Post a comment