پرس میدیا
هاتوچۆى پێنجوێن لەراگەیانراوێکدا ڕایگەیاند،" بەهۆى تێپەڕاندنى هەڵەى شۆفێرێک لە ڕێگاى ملەکەوە شەش کەس برینداربوون"
بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى پێنجوێن بڵاویکردەوە، بەیانى ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٥ ى تشرینى دووەمى ٢٠٢٠، بەهۆى تێپەڕاندنى هەڵەى شۆفێرێک لە ڕێگاى ملەکەوە شەش کەس برینداربون.
ئاماژەبەوەشکراوە، ڕووداوەکە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلى جۆرى تویوتا ده بڵ هايلۆكس و توێتاى باردا ڕوویداوە.
بەپێی ئامارەکانی هاتوچۆی هەرێم، ساڵی رابردوو زیاتر لە چوار هەزار و ٤٠٠ رووداوی هاتوچۆ روویانداوە، کە بەو هۆیەوە ٥٧٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و شەش هەزار و ٨٠٠ کەسیش بریندار بوون.
No comments:
Post a Comment